وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق: سه‌رجه‌م سنوره‌كانمان به‌ رووی هاوڵاتیانی ئێران داخست

دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌س له‌ شاری قومی ئێران به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداو چه‌ند حاله‌تێكی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ تۆمار كران، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق داوای گرتنه‌ رێككار توند ده‌كات بۆ نه‌په‌ڕینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆخاكی عێراق و سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران داخست.

دكتۆر جه‌عفر صادق عه‌لاوی وه‌زیری ته‌ندورستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ رایگه‌یاندووه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ هاتنی هه‌لگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ عێراق بڕیارماندا به‌ داخستنی سنوره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران، رێگا به‌ هیچ هاوڵاتیه‌كی ئێرانی ناده‌ین بێته‌ ناو خاكی عێراق.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ھەر عێراقییەک لە خاکی ئێران گەڕایەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە ژورێکی تایبەتدا چاودێری بکرێت.

Back to top button