نهێنی لەبارەی کەیسی ئەو منداڵەی و باوكە كە گوایە دەستدرێژكراوتە سەر ئاشكرا دەبێت

نووسەر و چاڵاكوانی بواری ژنان مهاباد قەرەداغی لە نووسینێكی لە ژێر ناونیشانی (بە سیاسی کردنی کەیسی کۆمەڵایەتی وبەکارهێنانی منداڵ لەو یارییەدا تاوانێکی قێزەوەنە!) دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك سەبارەت بە کەیسی ئەو منداڵەی کە چەند رۆژێکە باوکی لە کامیراکانەوە دەریدەخات دەنووسێت” وەک کەیسێکی سیاسی بەکاری دەهێنێت، پێویستە وتەبێژی دادگا بێتە دەنگ و ڕاستی ئەو مەسەلەیە بۆ خەڵک ڕوون بکاتەوە. کەیسی جیابوونەوەی خێزانی نابێت بگاتە ئەو ڕادەیەی باوک و دایک و خاڵ و مام، منداڵ بکەنە چەک و دژی یەکتر بەکاری بهێنن و تەنانەت بیکەن بە ئامرازێکی سیاسی و حیزبێک دژی حیزبێکی تر بەکاری بهێنێت.

هەر لە نووسینەكەی قەرەداغی دا هاتووە”باوەڕکردن بەو سیناریۆیانە بە بێ بەدواداچوون کاری گەمژەکانە. هەروەها دەشنووسێـ”لە دوێنێوە چەندین کەس وێنەی ئەو باوکەم بۆ دەنێرێت کە گوایە دەستدرێژی کراوەتە سەر منداڵەکەی لە لایەن دوو پیاوی نەناسراوەوە و داوا دەکەن هەڵوێست وەرگرین! ئەی ئەگەر کەیسەکە وانەبوو چی؟ ئەی ئەگەر ئەو منداڵە دەستدرێژی نەکرابووە سەر و کەیسەکە لە نێوان باوک و دایک و خاڵ و مامەکان بوو چی؟

هەر لە نووسینەكەی قەرەداغی دا هاتووە” من دوو ساڵ بەڕێوەبەری پەیمانگەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان بووم وسەدان کەیسی جیابوونەوەی خێزانی هاتووەتە لامان و دەزانم لە کاتی جیابوونەوەی خێزاندا مەخابن چۆن منداڵ دەکرێت بە قوربانی لە نێوان دوو بنەماڵەی دایک و باب، بەڵام ئەم کەیسەیان زۆر زیاتریش براوە و خەریکە منداڵێک دەکرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان!

لە كۆتایشدا دەنووسێت”مرۆڤ پێویستە زۆر بە هۆشیارییەوە لە بارەی ئەم جۆرە کەیسانە بدوێت. دادگا پێویستە ڕۆڵی خۆی ببینێت.

Back to top button