دیمانەی سەرۆك بارزانی و رۆژنامەی ئیندیپێندت بڵاو كرایەوە
لە چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ رۆژنامەی ئیندیپێندت سەرۆك بارزانی رای خۆی لەبارەی دۆخی بەغدا ئاشكرا دەكات و رادەگەێنێت”هەڵوێستی کورد لەبارەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، بەندە بە تێگەیشتنی لە دۆخی هەرێمی کوردستان، هەروەها دەشلێـ”محەمەد تەوفیق عەللاوی لە خێزانێکی بەرێز و ناسراوی بەغدایە، بەڵام ئەرکێکی قورسی لەسەر شانە، بەهۆی بوونی هەموو ئەو گروپە چەکدارانەی دەرچوو لە یاسا، ناتوانێت لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتووبێت”.
هەروەها سەرۆك بارزانی دەشلێـ”هەڵوێستی کورد سەبارەت بە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، بەندە بە رۆل و تێگەیشتنی لە دۆخی هەرێمی کوردستان.
هەر لەبارەی بریارەكەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێزە بیانیەكان و سەرۆك بارزانی دەلێـ”ساڵی 2011 لەگەڵ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق نەبووم،لەو بڕوایەدا بووم تیرۆر دەست بەسەر بەشێکی زۆری خاکی عێراقدا دەگرێت و مەترسیشی بەسەر هەرێم دەبێت”،
هەروەها دەشلێـ”ئێستاش کە بەهۆی ململانێکانی ئێران و ئەمریکا داوای دەرچوونی ئەو هێزانە دەکرێت، تەنیا بۆ راکێشانی سۆز و موزایەدەیە، چونکە بوونی هێزەکانی ئەمریکا، بۆ سەقامگیری و داهاتووی عێراق گرنگە، روونیشکردەوە، گەر ئەمەریکا بکشێتەوە، وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەکشێنەوە و دوای شەش مانگ، داعش دەگەڕێتەوە.
لە كۆتایشی دا سەرۆك بارزانی رایگەیاند” سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا، لە رۆڵبینینی دژ بەیەکی واشنتن لە باکووری سووریا و رایگەیاند، خۆزگە دەخوازم تێبگەم ئەمەریکا چی لە کوردانی سووریا دەوێت، ئەگەر مەبەستی پارێزگاریکردنیانە ئەوە شتێکی باشە، بەڵام ئەوەی بینیمان گومانی لەسەرە، کوردانی سووریا بە رادەیەکی زۆر متمانەیان بە ئەمەریکا لەدەستدا، بەڵام ئێستا خەریکە ئەو متمانەیە جارێکی دیکە دروستدەبێتەوە.