زانیاری لە سەر نیشانەو ڕێگاکانی خۆ پاراستن لە ( ڤایرۆسی کۆرۆنا )
کۆرۆنا جۆرێک ڤایرۆسە لە جۆری گواستراوەکان ، واتە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ توانای گواستنەوەی هەیە، یەکەم جار کۆیەندامی هەناسە دەخاتە ژێر کاریگەری خۆی ، ئەو ڤایرۆسە تا ئێستا حەوت جۆری ناسراوی هەیە ، بەڵام ئەو جۆرەی ئەمساڵ لە چین دەرکەوتووە لەجۆرێکی نوێیە و تا ئێستا هیچ دژە ڤایرۆسێک کاری لێ نەکردووە ، بۆیەش دەبێتە هۆی گیان لە دەست دانی مرۆڤەکان .
نيشانه‌كانى تووشبوون به نه‌خۆشیی كۆڕۆنا:
* ئاوسانى لووت و قوڕگ و سه‌رئێشه و كۆكه.
* به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى جه‌سته لەسەروی 38 پلە.
* هیلاکی و هه‌ناسه‌توندی.
* هه‌وكردنى دژوارى سييه‌كان به‌هۆى ئاوسانى شانه‌كانى سییەکان و له‌ناوچوونى سيكڵدانۆچكه‌كانى هه‌وا.
* داهێزرانى زۆربه‌ى ئه‌ندامانى جه‌سته و له‌كاركه‌وتنی گورچيله‌كان.
* سكچوون.
خۆپاراستن له نه‌خۆشی كۆڕۆنا:
* گرنگيدان به پاك و خاوێنی و شووشتنی ده‌سته‌كان به ئاو و سابوون به‌شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك.
* به‌ستنی ده‌مامك له شوێنه پڕ ئاپۆره‌كان.
* خۆ به‌دوورگرتن له نزيكبوونه‌وه له كه‌سانى تووشبوو به په‌تاى ڤايرۆسی كۆڕۆنا و ئەوانەی گومانی تووشبوونیان لێ دەکرێت.
* خۆ دوورگرتن لە ئاژەڵان و دەستیان لێنەدرێت.
* به‌كارهێنانى ده‌سته‌سڕ له‌كاتى پژمين و فڕێدانى ده‌سته‌سڕه‌كان له‌ناو سه‌به‌ته‌ى خاشاك.
* خۆ به‌دوورگرتن له هه‌ڵپشافتنی ده‌م و لووت و چاو.
* په‌يڕه‌وكردنى سيسته‌مێكى خۆراكیی ته‌ندروست له‌ڕێگه‌ى خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤيتامين و كانزا بنه‌ڕه‌تييه‌كان و تێر خه‌وبوون له شه‌ودا و، ئه‌نجامدانى راهێنانه وه‌رزشييه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك.