نرخی نه‌وت ئاستێكی به‌رزتری تۆماركرد

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 26/12/2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 55 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، ئه‌م نرخه‌ش به‌رزتره‌ له‌ نرخی 10 رۆژی رابردووی نه‌وت به‌ تێكڕا.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ نرخی دوێنێی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته‌ 55 دۆلار و 85 سه‌نت، ئه‌مرۆش له‌كاتی كردنه‌وه‌یدا به‌ 55 دۆلار و 79 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م جوڵه‌ دا 11 سه‌نت له‌ نرخه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت.

هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای جیهان و هاتنی جه‌ژنه‌كانی مه‌سیحی و سه‌ری ساڵی نوێ، كه‌ جیهان پێویستی به‌ سوته‌مه‌نی زیاتره‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دوو بۆنه‌یه‌.

Back to top button