رۆژهەڵاتی کوردستان بە کردەوە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێرانی کردووە
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی کاندیداکانی پەرلەمانی ئێران لە شارەکانی بۆکان ، مهاباد ، سەقز، سنە و سەردەشت ، وەک چۆڵەوانی دەچێت و ناوەندی واهەیە تەنیا ٢٠ کەس سەردانی کردووە .
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ ( دەزگای میدیایی خواکورک ) بایکۆتی هاوکاتی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەری تەواوی لە سەر بڕیاری خەڵک لە رۆژهەڵات بووەو بە گشتی ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ، بە رادەیەک کەمە ، پاڵێوراوان بە تەلەفۆن داوا لە خزم و کەس و کاریان دەکەن بەشداری بکەن و بێنە سەر سندووقی دەنگدان .
هاواڵەکانی تایبەت بۆ ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) لە شارەکانی بۆکان ، مهاباد ، سەقز و سنە و سەردەشت باس لەوە دەکەن ، ئەو کەسایەتیانەی بەشداربوون لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیشدا ، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە سووکایەتیان پێدەکرێت و خەڵک بە بەکرێگیراویان ناو دەبن .
لە شاری سنەوە تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ڕاگەیەندراوە ، ئیتڵاعاتی ئەو شارە بە هەڕەشەی تەلەفۆنی چەندین کەسایەتی ناوداری هێناوەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ بەر کامێراکان .