وال ئێستریت ژوورناڵ : ئەمڕۆ ئێران دەچێتە لیستی ڕەشی ( ئێف ئای تی ئێف ) ەوە
رۆژنامەی مال ئێستریت ژووناڵ بە پێی زانیارییەک لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەنووسێت ، ئەمڕۆ ناوەندی تایبەتی ڕێکارە ئابووریەکان ( ئێف ئای تی ئێف ) ئێران دەخاتە لیستی ڕەشی خۆیەوە .
ئەو بڕیارە لە دوای ئەوە دێت کە وڵاتانی ئەورووپایی بڕیاریان داوە هاوهەڵویستی ئەمریکا بن بۆ گەمارۆی زیاتر لە سەر ئێران .
لە دوای ئەو بڕیارە چاودێری چرتر هەموو بوارە ئابووریەکانی ئێران دەگرێتەوەو کوشار دەخرێتە سەر بانک و کۆمپانیاکانی بۆ شەفاف سازی لە داهات .