رووسیا لە هەوڵی کۆبوونەوەیەکە بە بەشداری هەرسێک وڵاتی ئاڵمانیا ، فەڕەنساو تورکیا

وتەبێژی کۆشکی کرملین دیمیتری پسکۆڤ ڕاگەیاندووە ، رووسیا هەوڵ دەدات کۆبوونەوەیەکی هاوبەش پێک بێنێت لە نیوان وڵاتانی فەرەنسا ، ئاڵمانیا و تورکیا سەبارەت بە داهاتووی ئیدلب.
رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت ئەو بڕیارە لە دوای پێوەندی تەلەفۆنی سەرۆکی رووسیا بە سەرۆکی هەرسێک وڵاتەوە بە ڕاگەیاندن کراوە .
ئیدلب دوایین ناوچەیە کە تا ئێستاش لە ژێر کۆنتڕۆڵی دژبەرانی دەسەڵاتی سووریا دایە .
چەند مانگێکە بە پشتیوانی رووسیا هێزەکانی سووریا هێرشیان کردۆتە سەر ئیدلیب بۆ ئەوەی بیخەنەوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان