وەزیری ناوخۆ بڕیارێک بۆ بەدوواداچوونی کەیسی ئەو منداڵە دەردەکات کە گومانی دەستدرێژی سێکسی لە سەرە

 

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی ڕاستەوخۆ لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کەیسی ئەو منداڵە٨ ساڵە  پێک دێنێت کە باوکی بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە دەستدرێژی کراوەتە سەر .

 

ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت لە دوای لێکۆڵینەوە ، چاوپۆشی لە هیچ تاوانێک ناکرێت و کەس لە یاسا سەروتر نییە

 

وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر کردووە ، تاوانباران هەرکەس بن و لە هەر پلەو پۆستێک دابن دەبێت سزا بدرێن .

 

بەشێکیش لە هاووڵاتیان لە سۆشیال میدیا لەمبارەوە دەنووسن کابینەی ٩ هەر ئەو چاوەڕوانییەی لێ دەکرێت بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و ئاسایشی هاووڵاتیان

Back to top button