لە لوبنان یەکەم حالەتی تووشبووی کۆرنا تۆمارکرا

 

دوای ئەوەی دوو کەس لە شری قومی ئێران و دوو کەسیش لەنزیک تاران تۆمارکران، لە ئێستادا نۆزدەکەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، هاوکات کەسێک لە وڵاتی لوبنان دووچاری کۆڕۆنا بووە دوای ئەوەی لەشاری قوم گەڕابوویەـ لوبنا
حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستیی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند کە لە بەیرووت یەکەم حالەتی تووش بوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای ڕاگەیاندوو ڕایگەیاند ئەو کەسەی تووشبووە، بە گوتەی ئەو وەزیرە ژنێکی تەمەن 45 ساڵان بووە کە لە شاری قومی ئێرانەوە گەشتی بۆ وڵاتەکە کردبوو.

 

سەرچاوەیەکی تەندروستیش بە ئاژانسی فرانسپرێسی راگەیاند، ئەو ژنە کاتێک لە ئێران گەڕاوەتەوە تایەکی زۆری هەبووە. بەڵام سیستەمی بەرگریی باشبووە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

 

هەموو ئەو کەسانەیشی لە فڕۆکەکە لەگەڵ ئەو ژنە تەمەن 45 ساڵانە بوونە لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە پەیوەندییان پێوەکراوە بۆئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت. بە گوتەی وەزیری تەندروستی، هەر کەسێک لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەژێر چاودێریدا دەبێت.

 

Back to top button