كه‌روز ده‌رمانه‌ بۆ پێست

سوودەکانی خواردنی کەرەوز بۆ پێست

کەرەوز سەوزەیەکی بەسوودە و دەتوانرێت بۆ چێژ وەرگرتن لە ژەمێکی بەتام و تەندروست لەگەڵ ژەمە خۆراکیە جیاوازەکاندا بەکاربهێنرێت، لەهەمان کاتدا لەرووی جوانکاریەوە سوودێکی زۆری بۆ پێست و قژ هەیە. هەروەهاکەرەوز بە ڤیتامین C دەوڵەمەندە، کە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین و پاککردنەوەی پێست و پاراستنی بەسوودە، بەرزی ڕێژەی ڤیتامین K تێیدا یارمەتی توندکردنەوەی پێست و درەنگ چرچبوونی دەدات، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ ساڕێژبوونی برینی پێست و کەمبوونەوەی سووربونەوە. خواردنی کەرەوز ڕێژەیەکی باش کانزا جۆربەجۆرەکانی وەک کالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، زینک و مسی تێدایە، ئەم کانزایانە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و پاک ڕاگرتنی بەکارهێنانی کەرەوز بەشێوەیەکی ڕێک و پێک لە ژەمە خۆراکیەکاندا، ڕێژەی دەرچوونی چەوری زیادەی پێست یەکسان رادەگرێت بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا زەیتی “ڤۆڵتایڵ” لە کەرەوزدا دژە بەکتریایە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کونیلەکانی پێست هەیە و زیپکە کەمدەکاتەوەڤیتامین C ماددەیەکی دژە ئۆکسانە و لە کەرەوزدا کاریگەری لەسەر خانەکانی پێست هەیە، چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی حەساسیەتی پێست.

Back to top button