زانیارییەك لەبارەی خواردنی پەتاتە بزانە
لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەریانخستووە كە پەتاتە نابێتە هۆی قەڵەوی و زیادبوونی كێش، بەپێیچەوانەوە كە پێشتر وادەزانرا كە پەتاتە هۆكارێكی راستەوخۆیە بۆزیاد بوونی كێش.
سەنتەری لێكۆڵینەوەكانی مادە خۆراكییە مرۆییەكان لە زانكۆی (تونیش) هەستان بە لێكوڵینەوەیەك كە تێیدا گەیشتن بەوەی كە پەتاتە نابێتە هۆی دروستبوونی چەوری بەڵكو دەبێتە هۆی دروستبوونی رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین (c)، توخمی پۆتاسیۆم.
پسپۆران لەم باریەوە دەڵێن، پەتاتە پەیوەندی نییە بەزۆرخۆری پاشان نابێتە هۆی زیادبوونی كێش بە تایبەتی ئەوەی كە برژاوبێت، پەتاتە كەمترین كاریگەری دروستدەكات لە رووی زیادبوونی كێشەوە بە بەراوردكردنی پلەكانی گەرما، كاتێك كە مرۆڤ بەكاری دەهێنێت.
هەروەك رونیانكردۆتەوە، كە ئەوانەی حەز دەكەن كێشی خۆیان دابەزێنن دەترسن لەوەی كاتێك پەتاتە بخۆن كێشیان بەرزبێتەوە، لێرەدا پێویستە هەموو ئەوانەی كەدەترسن لەوەی بەهۆی خواردنی پەتاتەوە كێشیان بەرزبێتەوە ئەوا با ئەو ترسەیان بڕەوێتەوە، چونكە خواردنی پەتاتە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڤیتامین (c)، كەیارمەتی دەرە بۆ دابینكردنی ئۆكسجینی پێویست بۆ خوێن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی سروشتی كار بكات و ئەمەش زۆر پێویستە بۆ چاڵاكی رۆژانەی مرۆڤ.