حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به رێككاره‌كانی رێگری له ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد

هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و رێگری له ڤایرۆسی (كۆرۆنا) دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستی به رێكاره یاسایی و پزیشكیه‌كان كردووه، ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران داخست بڕیاری را‌گرتن و هەڵپەساردنی گەشتەکانی دا ، هه‌روها حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێكی چڕی هۆشیاركردنه‌وه ئه‌نجامده‌دا و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له‌و نه‌خۆشیه ته‌رخان كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کە بە ناوی زانستی کۆڤید-19 دەناسرێتەوە) له وڵاتی ئێرانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌و به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا له ئێران چه‌ندین کەس گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵویستی وه‌رگرتووه‌و له ئاماده‌كاری و كاری جدیدایه و هه‌موو رێكارێكی پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌گرێته به‌ر بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەو نه‌گەیشتنی بە هەرێمی کوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كه‌ین و بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ته‌رخان كراوه، هه‌روها هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هۆشیاركردنه‌وه و پێدانی زانیاری و چۆنێتی خۆپاراستن ده‌گه‌یه‌نین به هاوڵاتیان. وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش له لێدوانێكیدا وتی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
دوێنێش وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان به فه‌رمی رایگه‌یاند، داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکه‌ین، گەشتەکانیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتێکی نادیار دوابخەن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە هه‌ردوو مەرزی باشماخ و دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاویانکردەوە، هاتووچۆی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان راگیراوە.
هه‌ر له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش رایگه‌یاند، هه‌تا ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە جیهاندا کەمن، پێویسته هێڕش بکەینە سەر ڤایرۆسەکە و لەناویببەین.