کەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ هه‌ندێك كات و شوێنیشدا ئه‌گه‌رى بارینى لێزمه‌باران هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه‌، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌كاته‌كانى به‌یانیی زوودا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

 

Back to top button