لە هێرشێکی چەکداری دا دوو سەربازی سوپای پاسداران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کوژران

لە بەیاننامەیەکی دا سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیاند لە کاتی توندوتۆڵ کردنی ڕێوشوێنە ئەمنیەکانی سەر سنوور کۆمەڵە چەکدارێك لە ناوچەی جکیکوری کە دەکەوێتە هەرێمی سیستان و بلوجیستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و نزیك لە سنووری پاکستان هێرشێکی چەکداریان ئەنجام دا و بووە هۆی کوژرانی دوو سەرباز لە سوپای پاسداران.

شایەنی باسە ڕێکخراوی سوپای داد کە تـاران بە ڕێکخروێکی تیرۆریسی ناوزەندی دەکات ماوە ماوە هێرشی چەکداری لە سنوورە ڕۆژهەڵاتیەکانی ئێران و لە دیوی پاکستان ئەنجام دەدات دژی سوپای پاسدارانی ئێران.

سەرچاوە : الغــد برێس
Back to top button