دەروازەکان ڕێوشوێنەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

دەستەی دەروازە سنووریەکان ئەمڕۆ شەممە ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد و لەم بارەیەوە عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەکە گوتی کۆبوونەوەی لێژنەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام درا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و فەرمانگەکانی پەیوەندی دار و زنجیرەیەك ڕاسپاردە درا بە دەستەی دەروازە سنووریەکان و لەوانەش ناچار کردنی گەشتیارانی عێراقی کە پشکنینیان بۆ بکرێت لەلایەن تیمەکانی تەندروستی و ڕێگا نەدرێت بە هاتنی گەشتیارە ئێرانیەکان و هەروەها ئامۆژگاری عێراقیەکان دەکەین لەو ماوەیە دا گەشت بۆ ئێران نەکەن.

سەرچاوە : موازین نیوز
Back to top button