ئه‌رده تۆران ده‌چێته یانه‌یه‌كی چینی

خواكوڕك
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كی چینیه‌وه داواكراوه و بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش كردووه كه یاریزانه‌كه به‌هۆیه‌وه كه‌تۆته دوودڵی.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی رایگه‌یاند، یانه‌ی گوانگزهۆ ئێڤه‌ری چینی بۆندێكی به‌بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه كردووه بۆماوه‌ی سێ ساڵ.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه ئێستا چه‌ندین یاریزانی ئه‌وروپی روویان له‌خولی چینی كردووه به‌هۆی ئه‌و بۆندانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێت له‌لایه‌ن یانه چینیه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تۆران رازی بێت به بڕی پێشكه‌ش كراوی بۆنده‌كه ئه‌وا له گواستنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ده‌چێته یانه‌كه و ده‌بێت یه‌كێك له سێ یاریزانه هاوشانی ئۆسكاری به‌رازیلی و كارلۆس تێڤێزی ئه‌رجه‌نتینی كه چوونه‌ته ئه‌و خوله.