وێنە .. بەرپرسێكی باڵای ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە

بەرپرسێكی باڵای شاروانی تاران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

ئەمڕۆ شەممە 22ی شوبات، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران ئاشكرای كرد، مورتەزا رەحمانزادە سەرۆكی شاروانی ناوچەی 13 لەتارانی پایتەخت، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەمەبەستی چارەسەر كردن رەحمانزادە رەوانەی نەخۆخشخانە كراوەو لەژێر چاودێری پزیشكی دایە.

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاندبوو، كە تاوەكو ئێستا 18 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار كەسییان گیانیان لەدەست داوە.

 

Back to top button