به‌شیر حه‌داد: رۆژی دووشه‌ممه ناتوانرێت كۆبوونه‌وه بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی عه‌للاوی ئه‌نجام بدرێت
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایانكرد به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د عه‌للاوی، به‌ڵام شانده‌كه رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ عه‌للاوی نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه كورد و عه‌للاوی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وت.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له عێراق له کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگه‌یاند ، ” به پێی یاسا پثێویسته به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت 48 كاتژمێر پێشتر عه‌للاوی كانامهی حكومه‌ت راده‌ستی په‌رله‌مان بكات، دواتر لێنژنهیهك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كان پێكده‌هێندرێت دواتر كۆبوونه‌وه له باره‌ی متمانه دان به كابینه‌ی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند تا ئێستا ئه‌و رێوشوێنانه نه‌گیراونه‌ته به‌ر بۆیه پێموانیه بتوانرێت کۆبوونەوەکە له رۆژی دوشەممە ئەنجام بدرێت..
لەبارەی ڕێککەوتنی کورد و محەمەد تۆفیق عەلاوی،سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق، بەشیر حەداد وتی، “کورد لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی تاوەکو ئێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتن، عەلاوی دەڵێت خۆم ناوی وەزیرەکان لە پشکی کورد دیاریدەکەم، بەڵام ئێمە پێمانوایە دەبێت نوێنەرانی کورد لەرێگەی دامەزراوە فەرمییەکان و سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاریبکرێن”.