حه‌لبوسی تا ئێستا كارنامه‌ی حكومه‌ت نه‌گه‌یشتۆته‌ په‌رله‌مانی عێراق

دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی رایگه‌یاند كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ كابینه‌كه‌ی راده‌ستی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین، له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی متمانه‌دا به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی دیاری نه‌كراوه‌.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەبەیاننامیەكدا بڵاویكردوەتەوە، ناتوانرێت كاتێك بۆ بەستنی دانیشتنێكی تایبەت دیاری بكرێت پێش ئەوەی بەرنامەی وزاری و ناوی وەزیرەكانی بێنە پەرلەمان، لەكاتێكدا تائێستاش نەگەیشتوە.

حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هەر كاتێك بەرنامەی حكومەت و ناوی وەزیرەكان گەیشت، پەرلەمانی عیراق دەستدەكات بەڕێوشوێنەكان بۆ رێكخستنی دانیشتن، چونكە بەپێی سیستمی ناوخۆیی پەرلەمان هەركاتێك بەرنامەی حكومەت نێردرا ئەوا سەرۆكی پەرلەمان دەینێرێتە لیژنەی تایبەت، كە یەكێك لە جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكات، ئەویش بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك و پێشكەشكردنێتی بە پەرلەمان.
پێشتر وابڵاوكرایەوە، كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی كۆدەبێتەوە.

Back to top button