وه‌زاره‌تی گشتوكاڵ: هاتنەناوەوەی هەموو جۆرە ئاژەڵ و پەلەوەر و ماسییەك بۆ هەرێم لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تێدایە قه‌ده‌غه ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران بڵاو بوویه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككاره‌كانی رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی گرتۆته به‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاتووچۆی نێوان هاوڵاتیانی له ده‌روازه سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كۆمه‌لێك رێ‌و شوێنی راگه‌یاند له نێوانیدا رێگری دەكات لە هاتنەناوەوەی هەموو جۆرە ئاژەڵ و پەلەوەر و ماسییەك بۆ هەرێم لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تێدایە.
حسێن حەمەكەریم گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندووه”وەزارەتەكەمان لەرێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری كۆمەڵێك رێوشوێنی سەرەتایی بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتوەتەبەر و رێگری دەكرێت لە هاتنەناوەوەی هەموو جۆرە ئاژەڵ و پەلەوەر و پەلەوەری جوانی و ماسییەك لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبۆتەوە، ئێرانیش یەكێك دەبێت لەو وڵاتانە و لەمڕۆ شەممەوە هاوردەكردن بۆ هەرێم چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان گوتیشی “بڕیاردراوە هەموو كێڵگە پەلەوەری و پڕۆژەكانی سامانی ئاژەڵ بە دەرمانی تایبەت پاكبكرێنەوە”.