لێژنه‌ی باڵایی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا: هیچ حاله‌تێكی تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا لێژنه‌یه‌كی باڵایی بۆ رووبه روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێكبهێنێت ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ رێگریکردن و روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هه‌روه‌ها لێژنه‌ی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا راشیگەیاند، هیچ شتێک لە هاووڵاتیان ناشارینەوە و هەر شتێک ئەگەر لە دەزگا فەرمییەکانی حکومەتەوە نەبێت، دوورە لە راستی و هه‌روه‌ها دوای لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد کە هاوکاری دەزگا حکومییەکان بکەن و رەتیشکردەوە، هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشدا، رێگری لە گرانکردن و بردنەدەرەوەی کەلوپەلی پزیشکیی خۆپارێزی دەکەن.