محه‌مه‌د خورشید نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كه‌ركووك له‌ هه‌ولێر كۆ ده‌بینه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی دۆخی كه‌ركووك

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شاندێكی پارته‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركووك له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، به‌رپرسی لقی سێی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نیێت ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌ باره‌ی ره‌وشی شاری كه‌ركووك

د. محەمەد خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی بە ماڵپەری فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووه‌: “ئەمڕۆ شەممە، لەشاری هەولێر بڕیارە شاندێكی لایەنە سیاسییەكانی شاری كەركووك سەردانی ئێمە لە لقی 3ی پارتی بكەن و بەیەكەوە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەین لەسەر ئەو بارودۆخە نوێیەی كە لە پارێزگای كەركووك هاتووەتە ئاراوە.”

به‌رپرسی لقی سێی پارتی گوتیشی: “لایەنە سیاسییەكان بەیەكەوە له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك گفتوگۆ دەكەین و كۆبوونەوەكە، بۆ بەدواداچوونی كۆبوونەوەكانی پێشووترە لەبارەی شاری كەركووكەوە”.

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك، زیاتر روونی كردەوە: “هەموومان بەیەكەوە پێشنیازێكمان ئامادە كردووە و لەوانەیە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاری لەسەر بدەین”.

 

Back to top button