وەزارەتی تەندروستی رێکاری یاسایی بەرامبەر پروپاگەندەیەک دەگرێتە بەر

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری وه‌هانی چین بڵاو بوه‌وه‌و  تا ئێستا به‌ 26 وڵاتی جیهان گه‌یشتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ حاله‌تێكی توشبوو له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام حكومه‌ت رێوشوێنی پێویستی گرتۆته‌ به‌ر بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ و رێككاره‌كان ترس و دڵه‌ راوكێی لای هاوڵاتیان دروست كردووه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند كه‌سێك به‌ ناوی پزیشك قسه‌ بكه‌ن و ترس له‌ لای خه‌لكی زیاد بكه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی رێو شوێنی یاسایی له‌ دژ ده‌گرێته‌ به‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

وەزارەتی تەندروستی ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاوڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات بەبێ هیچ بنەمایەک و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەتەکی ڤیدیۆیی دا.
لەهەمان کاتدا شەرعیەت و بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەکەدار دەکات و بەپێچەوانەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان رەفتار دەکات.
بۆیە وەزارەتی تەندروستی داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرێزە تۆمار دەکات و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیکلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبکاتەوە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە هیج نەخۆشێک و گومانلێکراوێکی نەخۆشی کۆڕۆنا نیە و دەروونیان شڵەژان نەکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن.

وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 شوبات

 

Back to top button