په‌رله‌مانتارێكی سونه: عه‌للاوی پیاوی تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان نیه ده‌نگی پێناده‌ین
دوای ئه‌وه‌ی محه‌مد تۆفیق عه‌لاوی بۆ شوێن گره‌وه‌ی عادل عهبدولمههده دیاری كرا، له ئێستادا له هه‌ولی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته به ڵام به هۆی مامه‌له‌ی نادروستی له‌گه‌ڵ كورد و سونه ئه‌گه‌ری هه‌یه نهتوانێـ له پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت. په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی هێزه عیراقییه‌كان كه سونهكانن رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی “پیاوی ئه‌م قۆناغه” نییه كوتله‌كه‌یان ده‌نگیان له‌سه‌ر ناده‌ن.
محه‌مه‌د كه‌ربولی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی هێزه عیراقییه‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: ” له ئێستادا لایه‌نگری ته‌واوی داواكاری خۆپیشانده‌رانین به ره‌تكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، چونكه ناتوانێت ده‌روه‌ستی ئه‌و قۆناغه‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هاوپه‌یمانیی هێزه عیراقییه‌كان پێی وایه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نییه كه خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراقیان داناوه و عه‌لاوی پیاوی ئه‌م قۆناغه نییه و له په‌رله‌مان ده‌نگی پێ ناده‌ین”.
پێشتریش سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی كورد و سوننه به فه‌رمی به سه‌ركرده شیعه‌كانیان راگه‌یاندوه كه ده‌نگ به سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ناده‌ن و داوایان كردوه عه‌لاوی له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بكشێته‌وه.