عه‌لی حه‌مه ساڵح: دوێنێ سه‌د ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كه هی به‌رپرسێك بوون له مه‌رزی باشماغ به بێ پشكنینی بار و شوفێران هاتنه ناو هه‌رێمی كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگری كردن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌روازه سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران داخست و بڕیاریدا رێگری بكرێت له هاتنه ناوه‌وه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم كوردستان بۆ ئێران، به‌ڵام تا ئێستاش به قاچاغ له ده‌روازه‌ی سنوری باشماغ له ئێرنه‌وه كه‌ڵ و په‌ل هاورده ده‌كرێت سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداریی توند لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات و ئاشکرای دەکات کە باری قاچاخی بەرپرسان لە مەرزەکەدا هیچ پشکنینێکیان بۆ ناکرێت و تەنانەت ڕاشناگیرین.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بانگەوازێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد: ”ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەتەوە و مەترسییە لەسەر ھەرێمی کوردستان. پاش بەدواداچوون دەرکەوت ھیچ فلتەرێکی ئەوتۆ لە خاڵە سنوورییەکان نییە بۆ شۆفێری بارھەڵگرەکان“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ھەر دوێنێ شەو زیاتر لە ١٠٠ بارھەڵگری قاچاخ هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستان، ”نە بار و نە شۆفێر ھیچ پشکنین و تەنانەت ڕاگرتنێکیان نییە، بەداخەوە ساڵێکە ئەم بەرپرسانە خەریکی دزی و قاچاخین“.
عەلی حەمە ساڵح نووسیویەتی: ”بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ دەڵێت: توانا کۆنتڕۆڵی دۆخەکەمان نییە، نە جیھازی پێویستی پشکنین ھەیە و نە بارھەڵگر رادەگیرێت، وەزیری تەندروستیمان ئاگادار کردووەتەوە و بڕیارە ئامێری پێویست بنێرن، بەڵام ناردنی ئەم ئامێرانەش ھیچ کاریگەری نابێت ئەگەر قاچاخ بەردەوامبێت و ھیچ شۆفێرێک نەخرێتە ژێر پشکنین“.