سوپا سوریا و سوپای توركیا له‌ ئیدلیب پێگه‌كانی یه‌كتری بۆردوومان ده‌كه‌ن و سه‌ربازێكی توركیا كوژرا

دوایه‌ ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی  رابردوو توركیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی به‌ ئاراسته‌ی ئیدلیب جوله‌ی پێكرد، به‌ هاوكاری میلیشا توند ئاژۆكان كه‌ توركیا پشتگیریان ده‌كات ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن رژێمی سوریا وه‌ڵامی داگیر كاریه‌كه‌ی توركیا درایه‌وه‌ هێرشێكی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر سوپای توركیا له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی توركیا كوژرا، له‌ به‌رامبه‌ریشدا، سوپای توركیا 21 پێگه‌ی سوپای سووریای بۆردومان كرد.

 

كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا به‌یاننامه‌یه‌كیی بڵاو كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، هه‌موو رێكارێكی پێویست له‌ كات و ساتی خۆیدا ده‌گرینه‌ به‌ر و وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی سووریا ده‌ده‌ینه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ به‌ كوژرانی سه‌ربازێكی سوپای توركیا، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی توركیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ له‌ سنووری ئیدلب كوژراوون گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز.

Back to top button