ئەردۆگان:ئەگەر لە سوریا و لیبیا بكشێینەوە توشی زیانی گەورە دەبین

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دواجار وەڵامی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی دایەوە لەسەر دەسوەردانی سوپای توركیا لەو دوو وڵاتە

 

ئەردۆگان وتی دەبێ ھەموو تێبگەن ئێمە لە خۆوە لە سوریا و لیبیا نین،ئەگەر لەو دوو وڵاتەش بكشێینەوە توشی شكستی گەورە دەبین

 

ئەردۆگان ئاماژەی بەوەدا كە بەرژەوەندی وڵاتان لەو دوو وڵاتە ھەیە بۆیە ئاساییە گەر ناكۆكیمان لەگەڵ چەندین وڵات ھەبێت

Back to top button