ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراندا چەندە بووە ؟
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ژوری چاودێری و ئاماری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێرانەوە ، چەند زانیارییەک لە سەر رێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەوەکانی ئەمجارە ی ناو ئێران بۆ “دەزگای میدیایی خواکوڕک ” ئاشکرا دەکات .
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ، لە نامەیەکدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک دەنووسێت ، رێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا بەم شێوەی خوارەوە بووە .
لە تارانی پایتەخت ٢٢٪
لە تەوای ئێران ٣٨٪
رۆژهەڵاتی کوردستان ١٢ ٪
هاوکات باس لەوە دەکات حکومەتی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هەڵبژاردنی ساڵانی ڕابردوو وای دەرخستووە کە خەڵک بەشدارییەکی بەرفراوانی کردووە ، بەڵام زۆرێک لەوانەی ڤیدیۆکانیان بینیوە ، مردووەکانی خۆیان تێدا هاتۆتەوە بەر چاو .
چاودێرانی یاسایی لەم بارەوە ڕایان وایە هەر دەسەڵات و حکومەتێک ڕێژەی بەشداری خەڵکەکەی لە ٥٠٪ لە خوارتر بێت ، ئەوا شەرعییەتی ئەم دەسەڵاتە لە پێوەرەکانی نێودەوڵەتیدا دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە .