تەندروستی دهۆک لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاندنێک بڵاو دەکاتەوە .
لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی دهۆک ڕەتی دەکاتەوە هیچ حاڵەتی تووشبوویەکی “کۆرۆنا” لەم پارێزگایە تۆمار کرابێت .
هاوکات تەندروستی شاری دهۆک لەم ڕاگەیەندراوەدا باس لە چەندپەیج و ماڵپەڕێکی ساختەو بێ دایوباب دەکات کە هەوڵیان داوە هاونشتیمانیان تووشی دڵە ڕاوکێ بکەن ، بەڵام دڵنیایی دەدات لەوەی حاڵەتی لەم شێوە تۆمار نەکراوەو ،لە هەر ئەگەرێکدا بە شێوەی فەرمی وەزارەتی تەندروستی لەم بارەوە ڕوونکردنەوە دەدات بۆ چۆنیەتی خۆپاراستن .
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دراوە ، هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هەموو ڕێکارێکی گونجاو بۆ رووبەروو بوونەوە لە بەر چاو گیراوە .