چەند دەرمانخانەو کۆگای دەرمان لە هەولێر داخران .
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چڕی چاودێری دۆخی دەرمانخانە وکۆگاکانی دەرمانی هەرێمی کوردستان دەکات .
لەم چوارچێوەدا ئەمڕۆئێوارە بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی و بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و تیمی تایبەتی پشکنین ، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ ناو دەرمانخانە و کۆگاکان دەستی پێکرد بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە گرانی ماسک و پێداویستیەکانی پزشکی کە دەچێتە بواری قۆڕخکاری و بەرژەوەندی بازرگانی بە دەرمانەوە .
لە دەرئەنجامی ئەم پشکنین و بەدواداچوونەدا ١٢ کۆگای پێداویستی پزشکی و دەرمانخانەیەک داخران ، هاوکات لیژنەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات داوا و سکاڵای خۆیان ڕەوانە بکەن لە ئەگەری کەمفرۆشی و گرانی کالا پزشکییەکان .