لە بەغدا ١٧ کەس بریندار بوون
بە هۆی تەقینەوەی ٧ بۆمبی چێندراو لە بەغدا ١٧ کەس بریندار بوون
بۆمبەکان لە ناوچەکانی ئەبوو دەشیر ، زەعفەرانییە ، شەعب ، مەشتەل ، ماعالیف ، حەبیبییە و شوعلە چێندرابوون ، بە هۆی تەقینەوەیان ١٧ کەس بریندار بوون و چەند بریندارێکیش برینەکانیان سەختە بەڵام تا ئێستا گیان لە دەست دانی کەس پشتڕاست نەکراوەتەوە .