سەندیکای دەرمانسازانی هەرێمی کوردستان ، چەند ڕێنماییەک ئاراستەی دەرمانخانەکان دەکات
بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆی بێ بنەما و زانستی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بە هۆکارێک سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ڕێنماییەک بداتە دەرمانخانەکان .
داوا دەکات دەرمانخانەکان پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن کە لە رێنماییەکەدا هاتووە .
دەقی ڕێنماییەکە
1- هیچ ده‌رمانساز و ده‌رمانخانه‌یه‌ك بۆی نییه لێدوان سه‌باره‌ت به‌م ڤایرۆسه بدات.
2- ده‌رمانسازان له ده‌رمانخانه‌كانیاندا زانیاری و هۆشیاری ته‌ندرووستی تایبه‌ت به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بده‌نه هاووڵاتیان.
3- پێویسته هه‌موو ده‌رمانخانه‌كان رێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی تایبه‌ت به‌م ڤایرۆسه له ده‌رمانخانه‌كانیاندا هه‌ڵبواسن.
4- داوا له گشت كۆمپانیاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان و دوور بن له قۆرغكاری نرخی پێداویستییه خۆپارێزییه‌كان له‌و ڤایرۆسه.
5- نابێت ده‌رمانخانه‌كان بڕی زیاد له پێویست ماسك، ده‌ستكێش، خاوێنكه‌ره‌وه‌كان بده‌ن به هاووڵاتی تاكوو نه‌بێته هۆی قۆرغكاری و فرۆشتنه‌وه‌ی به خه‌ڵكی تر و درووستبوونی قه‌یران و نه‌مانی له بازار.