ئەمریکا چارەسەری کۆرۆنای دۆزییەوە

 

 

ئاژانسی ” فۆکس نیوز ” ئاشکرای دەکات جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ” گریفیکس ” لە ویلایەتی تەکساس ، توانیویەتی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزێتەوە کە دەتوانێت لە ماوەی چەند رۆژدا دیاردەکانی ئەو پەتایە لە ناو بەرێت .

 

 

هەمان سەرچاوە لە زمان جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ” گرییفیکس ” دەنووسێت ، ئەوان چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی تەندرووستی  و بەرپرسانی ئەمریکان تا وەک یەکەم هەنگاو لە سەر ئاژەڵ تاقی کەنەوە ، پاشان ڕەوانەی ئەو وڵاتانەی کەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بەدی کراوە .

 

 

جۆن برایس ، جێگری سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە هاوکات گوتوویەتی ئەم بەرهەمی چارەسەرە بە هاوکاری گریفیکس و پەیمانگای نشتیمانی بۆ تەندروستی و نەخۆشیەگوازراوەکان دروست کراوە و بڕی ١٨ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بۆ تەرخان کراوە ، بۆ بنەبڕکردنی ئەو پەتایە .

Back to top button