رۆژانە 3 كوپ چا بخۆنەوە، ئەمە روودەدات
خواردنەوەی چای سەوزو رەش بە شێوەی رۆژانە بۆ خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی وەك دڵ و خوێنبەرەكان یارمەتیدەرە كە بۆ پێكهاتەی چا لە فلافۆنۆیدات دەگەڕێتەوە.
ئەم راستیانە لە راپۆرتێكدا ئاشكرا كران كە لە ماوەی رابردوودا لە كۆنگرەی تایبەت بە تەندروستی دڵ لە پاریس ئەنجامدرا.
(جۆزیف فۆرییە) مامۆستای وانەبێژ لە زانكۆی كیمیای ژیان لە باشوری فەرەنسا وتی: پێویستە مرۆڤ رۆژانە (3) كوپ چا بخواتەوە.
بەپێی ئەوەی لەو راپۆرتەدا هاتووە، چەندین توێژینەوە كە لە ماوەی رابردوودا كراون، دەڵێن: چا مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی شەكرەو قەڵەوی دەپارێزێت و كاریگەری لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەكان هەیە.
هەروەها هەندێك توێژینەوە دووپاتی دەكەنەوە كە چا جەڵتەی مێشك بە (%22 – 13) كەمدەكاتەوە.