زیانه‌کانی زۆر خواردنی خوێ
بڕی ته‌ندروستی ڕۆژانه‌ی خوێ چێشت بۆ مرۆڤی ئاسایی و ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ده‌گۆڕێت و زۆر خوردانی خوێ چێشت و خواردنی سوێر به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و ڕۆژانه ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه ده‌كات.
1- به‌رزی فشاری خوێن
2- سستی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کانی دڵ
3- جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ
4- به‌ردی گورچیله و سستی گورچیله‌کان
5- شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
6- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسك
7- زۆر بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی
8- نه‌خۆشی شه‌کره
9- کۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له ناو له‌ش و ئاوسانی ده‌ست و پێ.
بڕی ته‌ندروستی ڕۆژانه‌ی خوێ چێشت بۆ مرۆڤی ئاسایی نابێت له ( دوو گرام و نیو ) زیاتر بێت که ده‌کاته یه‌ک که‌وچکی چا له خوێی چێشت ڕۆژانه و بۆ ئه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه نابێت له ( یه‌ک گرام و نیو ) زیاتر بێت.
پێویسته له یادمان نه‌چێت زۆر خۆراک هه‌یه که بڕێکی زۆر خوێی تێدایه وه‌ک”خواردنی ناو قتوو ، ترشیات ، دۆشاوی ته‌ماته ، په‌نیر .”