توركیا بەردەوام لە دەستگیر كردنی سەركردەكانی هەدەپە

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاری میدیای توركیا، ئەمرۆ 26ی 12ی 2016 ، هێزەكانی ئەمنی توركیا ژمارەیەكی دیكەی لە سەركردەكانی هەدەپە و جێگری هاوسەرۆكی گشتی دەبەپەی راپێچی زیندان كرد.
 
ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپە (جەبار لەیگارا) لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان دەستگیر دەكرێت هاوكات لە ئەنقەرەش ئایسەل توغڵوک جێگری ھاوسەرۆكایەتی گشتیی ھەدەپە، لە ئەنقەرە لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی توركیا دەستبەسەركرا دوای پشنكینی تەندروستی بڕیارە رەوانەی دادگای ئامەد بكرێت.
 
هەر ئەمرۆ هێزە ئەمنیەكان سەیدی فوڕات جێگری ھاوسەرۆكایەتی پارتی ھەرێمە دیموكراتەكان (دەبەپە) و ئەدیب یەشار ئەندامی دیوانی كەجەدە دەستبەسەركران.
 
شایانی باسە پاش هەڵگرتنی پارێز بەندی لەسەر پەرلەمانتارانی هەدەپە، دەستگیر كردنی هەردوو هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە، ئۆپراسیۆنی دەستبەسەر كردنی ئەندام و بەرپرستان هەدەپە بەردەوامە.
Back to top button