نێیمار سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا وەڵامی مێسی دەداتەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو باس لە چارەنووسی (نێیمار جۆنیۆر) و گەڕانەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا کرا، هەروەها مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی کردوە کە نێیمار زۆر پەرۆشە بۆ گەڕانەوە.

ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی لەم بارەیەوە و سەبارەت بە قسەکانی مێسی بڵاویکردوەتەوە کە نوێنەرانی نێیمار جۆنیۆر ڕایانگەیاندوە کە قسەکانی مێسی سەبارەت بە پەرۆشی نێیمار جۆنیۆر بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا و داوای لێ بوردن کردنی لەسەر شێوازی ڕۆیشتنی لە بارسا و پەشیمانی بۆ ئەو کارە ڕاست نین، لەبەر ئەوەی ئەو قسانە کۆنن هی ئێستا نین، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا نێیمار بیر لە بارسێلۆنا ناکاتەوە !

لە لایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بە داهاتووی نێیمار ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار جۆنیۆر داوای لە پاریس سان جێرمان کردوە کە مووچەکەی بۆ زیاد بکەن تا گرێبەستێکی تازەیان لەگەڵ واژۆ بکاتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە نێیمار داوای کردوە مووچەکەی بۆ 600 هەزار پاوەنی ئیستەرلینی بۆ هەفتەیەک بەرزکرێتەوە، بۆ ئەوەی گەرەنتی ئەوە بداتیی لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەردەوام بێت .

Back to top button