ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بێت، ئەوا بەغدا مانگانە 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش 360 ملیار دینار لە داهاتی نەوتی دەخاتە سەر، وەزارەتی داراییش 60 ملیار، لەگەڵ 25 ملیاری كۆمەكی ئەمەریكییەكان بۆ هێزی پێشمەرگە، مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی پێ دابین دەكرێت.

 

Back to top button