کەشناسی هەرێم: ره‌وشى كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى دووشه‌ممه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.