ئێران: بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی خوێندنگەکانی راگرت

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەك پارێزگای کۆماری ئیسلامی ئێران دەوامی خوێندنگەکان راگیرا.

بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی خوێندن لە شارەکانی قوم و گەیلان و ئەراك راگیراوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە شاری قوم لە ئەمرۆوە بۆ ماوەی دوو رۆژ و لە گەیلان بۆ ماوەی چوار رۆژ و لە ئەراك بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوامی خوێندنگەکان رادەگیرێت.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری تووشبووان و گیان لەدەتسدان لە ئێران، تا ئێستا ٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەتسداوە، هەروەها ٧٠٠ کەسی دیکەش گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لیدەکرێت.

 

Back to top button