عوسمان بایدەمیر: رۆڵی سەرۆك بارزانی لەیەكبوونی كوردان گەلەك گەلەك گرینگە
عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری گەورەی كورد لە لێدوانێكی دا لەمیانی سەردانی كردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە یەكێتی و یەكدەنگی كورد لەم قۆناغە زۆر گرینگە و پێویستە كورد ئەو یەكێتی و یەك دەنگیە بەدەست بهێنێت”.
هەروەها راشی گەیاند” پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانێكی پیرۆزی كوردانە و پێویستە یەكێتی و یەكدەنگی بهێنێت بۆ كوردان و هەروەها راشی گەیاند كە سەرۆك بارزانی رۆلێكی لەرادەبەدەر گرینگی بۆ یەكێـتی كوردان هەیە”.
عوسمان بایدەمیر لە میانی سەردانێكی بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆك بارزانی كردوو لەگەڵ سەرۆك بارزانی دا كۆبۆوە”.