له باکووری کوردستان بەهۆی بوومەلەرزەوە 7 کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بوومەلەرزە5.7 پلەییەکەی بەیانی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە پارێزگای وان و چەند پارێزگایەکی دیکەی باکووری کوردستان ههژاند.
وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لەئەنجامی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی سنوری نێوان توركیا و ئێران حەوت كەس گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوونە.
سولەیمان سۆیلو، بەمیدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، لە ئەنجامی بومەلەرزەكەی ئەمڕۆ لەشاری وان حەوت كەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەك كەسی دیكە بریندار بوون.
هاوكات تاوەكو ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ زانیارییەكیان لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكەی شاری ئازرباینجان بڵاونەكردووەتەوە.