ئه‌و كه‌سه‌ی لە ڤیدیۆیەکدا باسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای كرد ده‌ستگیركرا

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كەسێك باس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا دەكات و ڕێكلام بۆ جۆرە ماسكێك دەكات، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سكاڵای لەسەر تۆمار كرا، بۆیە ئەمڕۆ سەردانی پۆلیسی كردووە.

محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لەلایەن كەسێكەوە كە دڵەڕاوكێیەكی زۆری دروست كردووە لەناو هاووڵاتییان، سكاڵامان لەسەری تۆمار كردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی زیاتر گوتی، ئەو كەسە بەشێوەیەك لە شێوەكان ڕێكلام بۆ جۆرە ماسكێك دەكات، بۆیە دوای سكاڵاكە چاوەڕوانی ڕێكارە یاساییەكانین.

ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشك دەناسێنێی و هاوڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات بەبێ هیچ بنەمایەك و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەتەکی ڤیدیۆیی دا.

Back to top button