پاسپۆرتی بهریتانیا دهگۆرێت
بەریتانیا دواى دەرچونى لە یەکێتى ئەوروپا دەستدەکاتەوە بە بەکارهێنانى پاسپۆرتى شین و دەستبەردارى ئەو پاسپۆرتە دەبێت کە لەناو یەکێتى ئەوروپادا بەکاریدەهێنا.
لە مانگى داهاتوەوە، بەریتانیا ئەو پاسپۆرتەى لە ئێستادا بەکاریدەهێنێت دەیگۆڕێت بۆ رەنگى شین کە لە ساڵى (1988)ەوە دەستبەردارى بەکارهێنانى ببوو.
لەو بارەیەوە بریتى باتێل، وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا رایگەیاند: کە وڵاتەکەى لە مانگى داهاتوەوە دوبارە پاسپۆرتى شین و زەرد بەکاردەهێنێتەوە و دوبارە ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانى پاسپۆرتى نەتەوەیی خۆى.
ماوەی ٤٢ ساڵ بەریتانیا ئەندامی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بوو بەڵام لە کۆتایی مانگی ١٢ ی ٢٠١٩ دوای سێ ساڵ لە ئەنجامدانی ڕاپرسی بریکست “دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا” کە زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانی هێنا، بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا چووە دەرەوە.