به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕی 40 ملیۆن دۆلار بۆ كارپێکردن و چاکسازیی لە وێستگەی هەڵمی خەبات ته‌رخانده‌كات

به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌و به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای زیاتر به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 40 ملیۆن دۆلار بۆ كارپێكردن و چاككردنه‌وه‌ لە وێستگەی خەبات تەرخانکرد و بڕیاره‌ وێستگەکە دەست بە بەرهەم هێنانی کارەبای زیاتر بکات.

وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ بەسوپاسەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا رەزامەندی داوە بۆ تەرخانکردن و خەرجکردنی 40 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی یەک ساڵ بەمەبەستی کارپێکردن و چاکسازیی لە وێستگەی هەڵمی خەبات.

وێستگەی هەڵمی خەبات بەیەکێک لەوێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دادەنرێت کە هەموو کارەکانی تەواو بووە و لەئێستادا وەکو تێست دەستی بەبەرهەمهێنانی کارەبا کردووە و بەم نزیکانە بەفەرمی وێستگەکە دەکرێتەوە.

 هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاره‌ باریگه‌یاندووه‌ كه‌ وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی ئامادەکردنی تەندەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک ساڵ ئیشپێکردن و چاکسازیی وێستگەکە بدرێتە کەرتی تایبەت و بەپێی رێنماییەکان و جێبەجێکردنی گرێبەستەکە کۆمپانیایەکی شارەزا هەڵدەستێت بە ئیشپێکردن و ئەنجامدانی کاری چاکسازیی و بڕی 300 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت و وەزارەت ئەو بڕە کارەبایەی لێ دەکڕێتەوە.

Back to top button