ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی: له دوومانگی داهاتوو كه‌ش و هه‌وای عێراق رێگه به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نادات ئه‌مه‌ش چانسێكی باشه بۆ ئه‌و وڵاته
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بویه‌وه له ئێستادا 27 وڵاتی جیهانی گرتۆته‌وه، به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی له ئێران مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه له عێراق زیادی كردووه، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو مانگی داهاتوو كاتێك كه‌شووهه‌وا ده‌گۆڕێت عێراق له مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا دورده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای عێراق كه له دومانگی دیكه به ته‌واوێتی ده‌گۆڕێت عێراق ده‌چێته قۆناغێكی باشه‌وه بۆ لاوازبوونی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و وڵاته، مه‌ترسی له‌سه‌ر عێراقدا نامێنێت.
نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له عێراق هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی، له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی بۆ گۆڕانی كه‌شووهه‌وا له عێراق ماوه، ده‌بێت ڕێكاری زۆر گرنگ بگیرێته به‌ر.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل پێیوایه ماوه‌ی 40 ساڵه عێراق خاوه‌نی سیستمێكی ته‌ندروستی به‌هێزه له‌نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات توانای عێراق له‌ڕووی پزیشكییه‌وه به “باش” وه‌سفده‌كات.