سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئێران ئاشکرا کرا

 

لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دا سەعید نمکی وەزیری تەندروستی ئێران ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بـۆ ئێران کەسێك بوو لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە قومەوە گەشتی کردووە بەرەو چین و دواتـر بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ گەڕاوەتەوە ئێران ،

لە لایەکی دیکەوە موحسین هاشمی سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی تـارانی پایتەختی‌ ئێـران گوتی گەمارۆی تەندروستی دەخەینە سەر تـاران ئەگەر ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبوویەوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕوحانی بڕیار دراوە تیمێکی خۆپاراستن دژی ئەم ڤایرۆسە پێك بهێندرێت ،

سەرچاوە : الغــد برێس

Back to top button