وەزارەتی کشتوکاڵ .. ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بەرهەمەکانی کشتوکاڵی ناگوازرێتەوە

 

حەمید نایف گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ ی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند ڕێکخراوی تەندروستی‌ جیهانی ڕوونی کردووتەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگای بەروبوومی کشتوکاڵی ناگوازرێتەوە و ئاماژەی دا کە وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە هاوردەی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی لە ووڵاتان و لەگەڵ ئەوەش دا پشکنینی تاقیگەیی ئاساییەکانی بۆ دەکرێت و لەم بارەیەوە کۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران و وەزیرەکان و نوێنەری لایەنی پەیوەندیدارەکان بەسترا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بە مەبەستی خۆپاراستن لەم پەتایـە

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button