ئەنقەرە لە کێشەدایە .. ئەردۆگان دەپارێتەوە و هانای بۆ نـاتـۆ برد

 

ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ گوتی لە دوای چەندین ساڵ له هێرش کردنە سەر نـاتـۆ و بە خیانەتکار ناوزەندکردنی هاوبەشەکانی لەو هاوپەیمانیە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە کۆتایی دا هەستی کرد پێویستی بـە هاوپەیمانی ناتۆ هەیـە بەتایبەتی لەو کاتەی کە خۆی خزاندووتە نێـو جەنگێك لەگەڵ هێزەکانی سـوریا کە پشتیوانی لێ دەکرێت لەلایەن ڕوسیـا بۆیە ناچـار ئەنقەرە پاڕایەوە لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و ئۆرووپا بۆ پێشگیری کردنی

ئەم هەنگاوە و گۆڕانکاریە لە دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی ئاوارەکان بەرەو تورکیا و شکستی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی هـات و ڕێگا چارەسەری ئەنقەرە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە بەردەوامی پەیوەندیەکانیەتی لەگەڵ ئەمریکا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی مووشەکی باتریۆت لەسەر سنوورەکان

سەرچاوە : العربیە نێت

Back to top button